Sandbox

Sandbox is a multipurpose HTML5 template with various layouts which will be a great solution for your business.

Contact Info

Moonshine St. 14/05
Light City, London

info@email.com
00 (123) 456 78 90

Learn More

Follow Us

بەخێربێن بۆ ستار بۆکس

کارگەی کارتۆنی شەپۆلدار

ئێمە كێین؟

پلان بۆ دامەزراندنی ستار بۆکس لە سلێمانی درا، لە ساڵی ٢٠٢٣ و تا کۆتایی ساڵی ٢٠٢٤ بە تەواوی دەست بە کاردەکات. ئەم دامەزراوەیە زۆر جیاواز و پێشکەوتووە، وە تەواوی هێڵەکانی بەرهەمهێنانی بە ئۆتۆماتیکی کاردەکات. توانایەکی سەرنجڕاکێشی بەرهەمهێنانی ساڵانەی پێشبینیکراو کە دەکاتە  100 هەزار تۆن لە سەر روبەری گشتی 62,000 م2 و30,000 م2 ڕووبەری بەرهەمهێنانی داخراو.

بە وەبەرهێنان بۆ داهاتوو و پیشاندانی بنەماکانی بەرهەمهێنانی بەردەوام و پابەندبوون بە پاراستنی ژینگەوە، پێنجوێن گروپ و هەموو کۆمپانیاکانی بەردەوامن لە بەشداریکردن لە بواری دامەزراندنی ناوخۆیی و ئابووری نیشتمانی.

ستار بۆکس، لەگەڵ بەکارهێنان و دانانی نوێترین تەکنەلۆجیا لە جیهان سەبارەت بە بەرهەمهێنانی کارتۆن و چاپی سەر کارتۆن، یەکێکە لە گەورەترین کارگەی بەرهەمهێنانی کارتۆن لە وڵاتەکەمان و ناوچەکەدا.

توانای بەرهەمهێنانی 100,000 تۆن لە ساڵێکدا، لە بەرهەمهێنانی 3 چین، 5 چین، لەگەڵ پلانی بەرهەمهێنانی کارتۆنی ٧ چین لە داهاتوویەکی نزیکدا

بە بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیای جیهان بۆ بەرهەمهێنان و تاقیکردنەوە بە وردی و دیاریکردنی کوالیتی بەرهەم، بەرهەمهێنانی جۆرێک لە پەڕەی کارتۆنی شەپۆلاوی لە فلوتەکانی C بۆ F (ئەستووری نزم بۆ بەرز) کە هەموو پێداویستییەکانی وڵات دەگرێتەوە. هەموو جۆرە سندوقێکی کارتۆن لە کارگەکەمان بە شێوە و قەبارەی جیاواز بەرهەم دەهێنرێت

کارتۆنی گواستنەوە و پاراستن کە بەکاردێت بۆ لە پاکەتنانی ئایس کرێم، جگەرە، خواردن، ئاو، قوماش، کەلوپەلی گرانبەها، بەرهەمە ئەلیکترۆنییەکان، بەرهەمی تەندروستی و پیشەسازی و بازاڕکردن و چاپکردن هتد.

بەهێزی و داهێنان
لە دروستکردنی کارتۆندا

ئێمە کارتۆنەکان لە دیزاینی سادە وە دەیگۆڕین بۆ دیزاینی ئاڵۆز و ناوازە ،بە قەبارەی کەم یان بەرز. بەپێی جۆرەکانی فلوت و قەبارەی فلوتەکانتان، ئێمە سندوقی تاک یان دوو شەپۆلدار بە هەر شێوازێکی FEFCO دەتوانین بەرهەمبهێنین. دەتوانین کارتۆن بەرهەم بهێنین لە جۆری؛ کارتۆنی تاکە دیوار بە فلوتەکانی: F,E,D,B,C,.وە  تێکەڵکردنی هەموو فلوتەکان بۆ جۆری کارتۆنی دوو دیوار.

بە بەکارهێنانی ئامێری BHS بۆ بەرهەم هێنانی کارتۆنی شەپۆلدار، گرەنتی کوالێتی بەرز و پرۆسەی بەرهەمهێنانی خێرا دەکەین . توانای چاپکردنمان لەسەر کارتۆنەکان  دەبێتە ڕێگەی نوێ بۆ گەیاندنی پەیامەکەت بە کڕیارەکانت بە شێوەیەکی نوێی و داهێنەرانە. هەروەها دەبینە هۆ زیادکردنی پەیوەندی نێوان کڕیاران  و بەرهەم هێنەر، لە ڕێگای ناردنی پەیامی بە بازاڕکرد لەسەر کارتۆنی بەرهەمەکان.

هەڵگرتن و مامەڵە کردنی ئاسان وپارێزراوی بەرهەمەکانتان لەگەڵ سینی (Trays) کارتۆنی، کە بە بەرزترین ئاست و کواڵتی لە ستار پاک دەستەبەر دەکرێت بۆ بەرهەمەکانتان.

دەتوانین هەمان ئاستی کوالیتی چاپ بکەین کە پێش چاپکردن یان لامینیتە بەBOBST FFG 924 NT HG، پرینتەری گرافیکی بەرز، و دەتوانین هەموو جۆرە کارتۆنەکانی RSC و Rotary die cut بەرهەم بهێنین، چونکە لەم ئامێرەدا لە بەشی خوارەوە چاپ دەکرێ و لە بەشی سەرەوەیدا کارتۆنەکان دەبڕدرێت.